هونەرمەند نەوید زەردی لە یادی 239 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی شعرێکی خۆی لەسەر شاری سلێمانی بڵاوکردەوە دەڵێت:
سلێمانی گیان، سلێمانی ژیان
من ئەوەندەم خۆش دەوێی
ھەردەم یادت دەکەمەوە…
بە تۆ وەڵام ئەدەمەوە
تۆی ڕووحی شیعر و گۆرانی
ھەر تۆ وێنای داهێنانی
شوێنی بیرەوەرییەکانی
سەرتۆپی یادگارییەکانی
هەناسەی گەرمی ئازادی
بۆ نەویدت خۆشی و شادی
ئەوەی تۆ بەدڵ خۆشتویست
ھەر زوو گەیشت بە مورادی
بەڵام داخم، نمەک سوێریت
زامدار و هەناسە ساردی !
گەرچی ھەموو کوردستانم
خۆش ئەوێ وەک چاوەکانم
بەڵام شوێنی تۆ ھەمیشە
لە ناو دڵی مندا جیایە
دەستم بگات بە ئاسمانیش
ڕۆحم بۆ تۆ پڕ وەفایە
سلێمانی، جوانترینی کوردستانم
لە ھەر کوێ بم، ھەتاکو کۆتایی مانم
خۆم بە کوڕ و قەرزداری تۆ دەزانم
پیرۆزە ڕۆژی لە دایک بوونت
شانازی ئەکەم بە ناو و بوونت
نەویدەکەت

Leave a Reply