NZ Meet Ranj Sangawi

….من دڵم توند بو، برای ئەزیزیشم کاکە رەنج هەر لە کاتی قسە کردنمان لە واتساپ هۆنراوەیەکی نوسی و پێشکەش بە من، خەلکی رۆژهەلاتی و هموو کوردێکی ئازادی خوازی کرد

سلاو ڕۆژھەڵاتی خوێنم
سڵاو ڕۆژھەڵاتی ئاڵا
، سڵاو ڕۆژھەڵاتی باڵا
سڵاو گوڵاوی شەھیدان،
ھاوارەکانی بەرخۆدان
لە ناو دڵی باشوورەوە
سڵاو بە گوڵی سوورەوە
سڵاو سنەی ڕەچەشکێن
سڵاو کرماشانی ھەوێن
سپێدە باش مەریوانم
لە ڕۆژئاوای ڕەنگینەوە
بە سروودێکی کورمانچی شیرینەوە
بە شیعری جگەرخوێنەوە
بە جەمەدانی شەڕڤان و پشتێنەوە
سڵاو بۆکانی شیرینم ، سلاو بە فرمێسکی سوێری پڕ لە سوێی گۆلی وانەوە
بەکەفاوی دڵی گەلی زیلانەوە
سڵاو سەقز من ئامەدم ، گوڵم بۆ ژینا ھێناوە
وەک ئازادی لەلام پیرۆزە ئەو ناوە.
ژینای ئێوەش وەک گەریلایەکی شەھید
لە دڵم ھەڵکۆڵراوە
پێشمەرگەیەو مەھاباد ناوی لێ ناوە.
سلاڤ بانە سلاڤ شنۆ
من عەفرینی دەستبەسەرم
لێم ببوورن کە ناتوانم پڕ بە گەرووم ھاوار بکەم یەک بەیەک ناوتان بھێنم
یەک بەیەک بتانلاوێنم

رەنج سەنگاوی


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *